ڕیاڵ مەدرید پۆگبای لە فەرهەنگی گواستنەوەکان دەرکردووە

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید، میدیاکانی مەدرید ڕەتیدەکەنەوە پۆل پۆگبا پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە بکات.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی نووسیویەتی، لەڕابردوودا دووجار پۆل پۆگبا داواکراوی یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە، یەکەمیان لەسەردەمی یانەی یوڤانتۆس، دووەمیشیان وەرزی ڕابردوو بووە لە یانەی مانچستەر یونایتد، بەڵام لە هەردوو جارەکەدا یانەی شاهانە لە واژووکردنی بۆندەکەی پەشیمانبووەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی شاهانە لەسەر ڕاسپاردەی کارلۆ ئەنچلۆتی بڕیاریانداوە وەرزی داهاتووش بەهەمان پێکهاتەی هێڵی ناوەندەوە (کاسیمێرۆ، کرۆس، مۆدریچ) بەردەوامبن، هەروەها سوود لە تواناکانی کاماڤینگا و ڤالڤێردی وەردەگرن وەک دوو یەدەگی هەمیشەیی.

مارکا جەخت لەوە دەکاتەوە، گواستنەوەی پۆگبا بۆ یانەی شاهانە هیچ سوودێکی نابێت، چونکە لەهەمان پێگەدا بەلایەنی کەمەوە خاوەنی دوو باشترین یاریزانن، هەر بەوهۆیەوە فلۆرنتینۆ پێرێز  و هاوکارانی ئەگەرەکانی گواستنەوەی پۆگبا-یان لە لیستی خواستەکانیان سڕیوەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئێرلینگ هالاند ناوی یانەی داهاتووی ئاشکراکردووە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. خۆپیشاندانەکانی ئەسفەهان قوربانی و دەستگیركردنی تێکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share