(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ زه‌حمه‌ت برێنتفۆردی تێپه‌ڕاند

یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی برێنتفۆرد بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی زه‌حمه‌تی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ گریفن پارک یانه‌ی چێڵسی بووه‌ میوانی یانه‌ی برێنتفۆرد، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌ به‌ بردنه‌وه‌ی “بلوزی له‌نده‌ن” به‌ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی چێڵسی له‌ خوله‌کی 45 له‌لایه‌ن بین چیلویڵه‌وه‌‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، چێڵسی تۆماس توخێل به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 19 خاڵ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی نایابی ئینگلته‌رای گرته‌وه‌، هه‌روه‌ها یانه‌ی برێنتفۆرد به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 12 خاڵ له‌پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندییدا جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دوای زنجیرەیەک دۆڕاندن، ئارسیناڵ توڕەیی خۆی لە دێربی لەندەن بە چێڵسی بەتاڵکردەوە

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی ئارسیناڵ بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر چێڵسی تۆمارکرد. دوای…
Total
0
Share