ئەنتۆنی پشكنینی پزیشكی ئەنجامدا

ئەنتۆنی بەرازیلی پشكنینی پزیشكی یانەی مانچستەر یونایتدی بەشێوەیەكی سەركەوتوو ئەنجامدا.

ئەنتۆنی گەیشتۆتە شاری مانچستەر و لەلایەن ئیدارەی مان یونایتدەوە پێشوازی لێكرا.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد ئاشكراكردنی گرێبەست لەگەڵ ئەنتۆنی بەرازیلی ڕابگەیەنێت.

گرێبەستی ئەنتۆنی بە 95 ملیۆن یۆرۆی كاش و پێنج ملیۆن یۆرۆ گۆڕانكاری بووە.

پێشبینی دەكرێت ئەنتۆنی بۆ یارییەكەی مانچستەر یونایتد بەرامبەر ئارسناڵ لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو بتوانێت یاریی بكات.

مانچستەر لە چوار هەفتەی سەرەتای خولی ئینگلتەرا دوو بردنەوەو دوو شكستی تۆماركردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) پۆرتوگال به‌ دوو گۆڵی فێرناندێز قۆناغی (16)ی مسۆگه‌رکرد

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌‌، گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئورۆگوای…
Total
0
Share