ئاگادارییەك لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “بۆ سەرەگرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی حجز الالكترونی سكانی ئەم (QR) ە بكە ئەم باركۆدەكە كارا دەبێت و بەردەستە تاكو شوێنی حجز نامێنێت”.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانیدا هاتووە، نرخی تێچووی پاسپۆرت 91 هەزار دینارە و ئەگەر (حجز الكترونی) هەبێت و حجزی ئەلەكترۆنیت نەبێت پێویستە 100 هەزار دینار رسوومات زیادەبدەیت ، لەگەڵ 91 هەزار دینار تێچووی پاسپۆرتەكە و كۆی گشتی 191 هەزار دینار دەكات، بۆیە باشترە (حجزی الكترونی) بكەیت تاوەكو تەنها 91 هەزار دینار بێت.

باس لەوەش كراوە، بە گوێرەی كاتی دیاریكراوی خۆتان كە بە نامەی ئەلیكترۆنی بۆتان دیاریكراوە سەردانمان بكەن واتە كاتژمێر و كاتی حجزی ئەلەكترۆنییەكەت لە چ كات و بەروارێكدا بوو،ئەوا لەو كاتەدا سەردانمان بكەن و بۆ ئەوەی ئێمەش لە كاتی خۆیدا مامەڵەكانتان بۆ راییبكرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی ئامادەکاری بۆ بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەکات

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرسی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و ئامادەکارییەکانیش دەستیانپێکردووە. لە…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی هەڵەبجە: سزای هەشت نانەواخانەماندا کە نانیان گران بە هاوڵاتییان دەفرۆشت

قائیمقامیەتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بەهۆی هەرزاننەکردنی نرخی نانەوە هەشت نانەواخانە سزادران و ئەگەر دووبارەی بکەنەوە دادەخرێن. لیژنەی نانەواخانەکانی سەر…
Total
0
Share