ڤیتێل لە یەک حاڵەتدا لە بڕیاری وازهێنان پاشگەزدەبێتەوە

سباستیان ڤیتێل، شۆفێری ئەڵمانیی تیمی ئەستۆن مارتن لە کۆتایی وەرزدا وازهێنانی یەکجارەکی ڕادەگەیەنێت، لە یەک حاڵەتیشدا ئامادەیە لە بڕیاری وازهێنان پاشگەزببێتەوە.

ڤێتێل شۆفێری ئەستۆن مارتن خۆی بۆ پێشبڕکێی ژاپۆن ئامادە دەکات، کە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لە مەیدانی سوزوکا بەڕێوەدەچێت.

لەبارەی وازهێنان و ئەگەرەکانی گەڕانەوەیەوە دەڵێت، “سوزوکا تراکێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە، دیارە من زۆر حەزم لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلە لە سوزوکا و هەمیشە هەستم بە زیندوویی کردووە لەسەر ئەم مەیدانە، ئامادەم لە داهاتوودا بگەڕێمەوە بۆ ئەوەی شوێنی شۆفێرێکی نەخۆش، یان ڕۆڵی شۆفێری یەدەگ لە ژاپۆن بگێڕم، بەجدی بیر لەو بڕیارە دەکەمەوە.”

ڤیتێل خاوەنی چوار ناسناوی پاڵەوانێتی جیهانە، لە دوای تیمی فێراری نەیتوانی لە تیمی ئەستۆن مارتن پێگەی پێشووی بگرێتەوە، لە تەمەنی 35 ساڵیدا بڕیاریدا وازهێنان ڕابگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

بەڕازیل یەکەمی جیهانە و پێش هەمووان کەوتووە

بابەتی دواتر

بڕیاری سڕکردنی بۆکسێنەرانی ڕووسیا هەڵوەشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share