یەكەم لێدوانی لیڤاندۆڤسكی پاش ڕۆیشتنی بۆ بەرشلۆنە

لیڤا داوای لێبوردنی لە كاربەدەستدانی بایرن كرد كە كاتی پێویستی نەبووە بۆ ئەوەی ماڵئاواییان لێبكات.

لیڤا دوپاتیكردەوە كە پاش كۆتایی هاتنی كەمپی مەشق و ڕاهێنانی بەرشلۆنە لە ئەمەریكا، هەوڵ دەدات بگەڕێتەوە و بەشێوەیەكی دروست ماڵئاواییان لێبكات.

بەشێك لە وتەكانی لیڤا

/ زۆربەی كاتەكان لە ماڵەوە ڕاهێنانم دەكرد بۆ ئەوەی توانای جەستەییم دانەبەزێت.

/ دەگەڕێمەوە بۆ ماڵئاوایی كردنی یەك بە یەكی كاربەدەستان و ئیدارە و كرێكارەكانی یانەی بایرن، كاتێكی زۆرم نەبوو بۆیە ناچار بووم زوو بڕۆم و تەنها یاریزانەكانم بینی.

/ هەشت ساڵی گرنگ و سەركەوتووم بەڕێكرد لە بایرن، كاتی خۆشمان بەسەربرد، پاش كەمپی مەشق و ڕاهێنانی بەرشلۆنە، ئەگەڕێمەوە بۆ لاتان و بەشێوەیەكی ڕاست ماڵئاوایتان لێدەكەم.

بابەتی پێشتر

بایرن میونشن ڕۆناڵدۆی ناوێت

بابەتی دواتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمتردەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share