پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێكی دیكە ئەنجامدەدەن

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەماهەنگیی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە بۆ ڕاوەدوونانی چەکدارانی داعش بەردەوامە و دەڵێت، پێشمەرگە و سوپا ئۆپەراسیۆنێكی دیكە ئەنجامدەدەن.

تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، کۆتایی هەفتەی ڕابردوو قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی “ئیرادەی پتەو”یان دەستپێکردووە، بڕیارشە چەند مانگێک بەردەوام بێت.

ڕوونیشیكردووەتەوە، فەرماندەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق پلانیان بۆ ئۆپەراسیۆنەکە داناوە، كە مەبەست لێی کێوماڵکردنی ناوچەکانی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەیە لە سنووری دیالە و خورماتوو.

جەختیشی كردووەتەوە، پێشمەرگە و سوپای عێراق زیاتر لە ساڵێکە هەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ و چەندین کۆبوونەوەیان کردووە، تا گەیشتوونەتە ئەو قۆناغەی ئێستا کە متمانە لە نێوانیاندا بونیاتنراوە بۆ هەوڵی هاوبەش و پێدانی پەیامێکی هاوبەش بە تیرۆریستان، لەپێناو پاراستنی خاکی عێراقدا.

خەفاجی ڕاشیگەیاندووە، ڕێككەوتنی هەرێم و بەغداد لەسەر پێكهێنانی ناوەندی هەماهەنگیی هاوبەش پرۆسەیەکی تەندروستە و ئەنجامی باشی دەبێت.

بابەتی پێشتر

هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی کتێب بۆ زیندان و شێڵتەرەکان ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

دۆلار بۆ بەرزترین ئاستی پێنج هەفتەی ڕابردوو بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی ئەو ئەفسەرەی دەستگیركرد كە “هەڵسوكەوتی نامرۆڤانە” ی بەرامبەر بنەماڵەی تاریقی بەقاڵ ئەنجامدا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو ئەفسەرەی ڕاگەیاند، كە ئەمڕۆ لەنێو دادگای سلێمانی دا “هەڵسوكەوتی نامرۆڤانە”ی بەرامبەر بنەماڵەی تاریقی بەقاڵ…
Total
0
Share