هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی کتێب بۆ زیندان و شێڵتەرەکان ئەنجامدەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کتێبخانە گشتییەکان هەڵمەتێك بۆ کۆکردنەوەی کتێب ئەنجامدەدات، کتێبەکان دەدرێت بە زیندانەکان و شێڵتەرەکانی داڵدەدانی ژنان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگادارییەکی ئاراستەی دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە، کتێبخانەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، نووسەران و ڕۆشنبیران کردووە، داوادکات بەشداری لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی کتێب و بەخشینی بە زیندانەکان و شێڵتەرەکاندا بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کتێبخانە گشتییەکان سەبارەت بە هەڵمەتەکە ڕایگەیاندووە، لە ئەمڕۆ 22ی ئابەوە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی مانگێک هەڵمەتی کۆکردنەوەی کتێب بەردەوامدەبێت، بەمەبەستی بەخشینی کتێبەکان بە زیندانەکانی چاکسازیی نەوجەوانان، گەوران، ئافرەتان، شێڵتەرەکانی داڵدەدانی ئافرەتان.

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ بەشداریکردن دەتوانن کتێبەکان بگەیەننە کتێبخانە گشتییەکان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، دواتر دەدرێت بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.

بابەتی پێشتر

بە ژمارە.. 10 دەوڵەمەندترین ژنەکانی جیهان کێن

بابەتی دواتر

پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێكی دیكە ئەنجامدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share