دۆلار بۆ بەرزترین ئاستی پێنج هەفتەی ڕابردوو بەرزبووەوە

بەهای دۆلاری ئەمریكی لەسەر ئاستی جیهان بۆ بەرزترین ئاستی پێنج هەفتەی ڕابردوو بەرزبووەوە و سێ لە دراوە جیهانییەكانی دیكە پاشەكشەیانكرد.

ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی لێدوانی كاربەدەستێكی بانكی فیدراڵیی ئەمریكاوە كە وتبووی “توندكردنەوەی مامەڵە داراییەكان بەردەوامدەبێت”، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوە جیهانییەكانی دیكە بەرزبووەوە و ڕێژەی 0.074% چووەسەر بەهاكەی.

پێودانگی بەهای دۆلار بە شێوەیەكی ئابورییانە لەسەر ئاستی جیهان، بە بەراوردكردن لەگەڵ شەش دراوی دیكەی جیهانیدا دیاریدەكرێت، كە بریتین لە پاوەندی بەریتانی و یۆرۆی ئەوروپی و یووانی چینی و سێ دراوی دیكە.

لە گۆڕانكارییە نوێیەكەدا، بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە پاوەند و یۆرۆ و یووان بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 108.26 خاڵ، لە بەرامبەردا بەهای ئەو سێ دراوە جیهانییەی دیكە دابەزیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: دوو پێشنیار بۆ دابینکردنی بەنزینی 450 دیناری دەدرێتە بەغداد

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان دوو پێشنیار بۆ دابینکردنی بەنزینی 450 دیناری دەداتە بەغداد. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە…
Total
0
Share