عەلی باپیر: پێویستە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان فرەبازنەیی‌ و بە لیستی نیمچەكراوە بێت

سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان لەسەرۆكایەتیی هەرێم كرد و ڕایگەیاند، پێویستە حوكمڕانان لە هەرێمی كوردستان دان بە كەموكوڕیی‌ و هەڵەكانی خۆیاندا بنێن‌، ئەگەرنا باجەكەی قورس دەبێت و نوێنەرایەتیی نەتەوەیەكگرتووەكانیش بێلایەنی خۆی بپارێزێت و نەكەوێتە ژێر كاریگەریی ئەجێندای هیچ لایەنێك.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری، ئەمڕۆ پێنجشەممە عەلی باپیر لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر، بەشداریی كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانی كرد كە بە بەشداریی جینین پلاسخارت نێردەی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بەرێوەچووە.

سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، ” كێشەو گرفتی قوڵ لە عێراق‌ و لە هەرێمی كوردستان‌ هەیە، هەروەها لە پەیوەندیی نێوان هەردوولاشیان ناكۆكی و گرفت هەیە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، عەلی باپیر ڕایگەیاندووە، پێویستە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان فرە بازنەیی‌ و بە لیستی نیمچە كراوە بەڕێوەبچێت‌.

بابەتی پێشتر

گڕگرتنی تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی ڕێگەی هەولێر - سلێمانيی داخست

بابەتی دواتر

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق ئیدانەی هێرشەكەی هەولێر دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی ئارد بەرزبووەوە

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی ئارد لە بازاڕدا بەرزبووەتەوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. سۆران…
Total
0
Share