مووچەی ئەم كەسانە دەخرێتەسەر بەغداد

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێـت، ئەو دوو لیوا هاوبەشەی بڕیارە لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق پێكهێندرێن بڕیارە لە مانگی 10ی ئەمساڵ بخرێنە ئەركەوە و مووچەكەشیان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە خەرجدەكرێت.

مەلا كەریم شكور، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەدواداچوونمان بۆ پێكهێنانی ئەو دوو لیوا هاوبەشە كردووە كە بڕیارە لە هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق پێكبهێندرێن.
ئاشكرایكرد، “لە ماوەی ڕابردوودا سەردانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانمان لە بەغداد كردووە و بە وتەی خۆیان لە مانگی 10ی ئەمساڵدا ئەو دوو لیوا هاوبەشە دەست بەكاردەبن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دوو لیوا هاوبەشەی پێكدەهێندرێن مووچەیان لەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراق دەبێت و بڕیارە لە مانگی 10ی ئەمساڵەوە لەگەڵ ئەركەكەیاندا مووچەشیان بۆ خەرجبكرێـت”.

بابەتی پێشتر

هیندستان.. هۆشداری لەبارەی ئەنفلۆنزای تەماتەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

ڕووداوی "مەزارەكەی ئیمامی عەلی" ناكۆكیی لێكەوتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share