ڕووداوی “مەزارەكەی ئیمامی عەلی” ناكۆكیی لێكەوتووەتەوە

ڕووداوی “مەزارەكەی ئیمامی عەلی” ناكۆكیی لێكەوتووەتەوە، وەقفی شیعی دەڵێت مەزارەكە ئەهلییە و سەدر داوادەكات پەرستگە و مزگەوتەكانیش هاوشێوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت و وەزارەتەكانی گەندەڵی نەیانتەنێت.

داڕمانی دیواربەند و بەشێك لە گردی نزیك مەزاری ئیمامی عەلی لە خۆرئاوای كەربەلا، گیانلەدەستدانی چوار كەس و برینداربوونی چەندین كەس و بەگیرهاتنی دەیانی تری لێكەوتەوە، تا ئێستا تیمەكانی بەرگریی شارستانی بەردەوامن لە هەڵمەتی ڕزگاركردنی گیرخواردووان و ڕووداوەكە كاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

نوێترین كاردانەوە، پەیامەكەی كەمێك لەمەوبەری موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بوو كە گەندەڵیی بە هۆكاری ڕووداوەكە ناوبرد و داوای لە سەرۆك وەزیران كرد، لێكۆڵینەوە بكرێت “بۆ ئەوەی پەرستگە و مزگەوتەكانیش هاوشێوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت و وەزارەتەكانی گەندەڵی نەیانتەنێت”.

پێش سەدر، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانیكرد لیژنەی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكەی كەربەلا پێكبهێنرێت و هەوڵەكان بۆ ڕزگاركردنی ئەو كەسانەی لە ژێر داروپەردووی شوێنەكەدا بەگیرهاتوون بەردەوامبن.

وەقفی شیعی: “مەزارەكە” ئەهلییە

وەقفی شیعی لە كەربەلا، بێبەریبوونی خۆی لە شوێنەكە ڕاگەیاند و دەڵێت، “ئەو شوێنە ئەهلییە و لای وەقفی شیعی تۆمارنەكراوە، چونكە لە ڕووی مێژووییەوە پشتڕاستنەكراوەتەوە و بەرپرسیارێتیی داڕمانەكەی لە ئەستۆی ئەو كەسەدایە كە دروستیكردووە”.

بابەتی پێشتر

مووچەی ئەم كەسانە دەخرێتەسەر بەغداد

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) پاریس به‌ حه‌وت گۆڵ نمایشی تواناکانی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share