هیندستان.. هۆشداری لەبارەی ئەنفلۆنزای تەماتەوە دەدرێت

پسپۆرانی بواری تەندروستیی هیندسان هۆشداریدەدەن لەبارەی خێرا بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای تەماتەوە، تائێستا 82 منداڵ لەو وڵاتە تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

بەپێی دوایین لێكۆڵینەوە تەندروستییەكان دەركەوتووە، ئەو ئەنفلۆنزایە تووشی منداڵانی تەمەن 1- 5 ساڵان دەبێت بەهۆی بەهێزیی سیستمی بەرگریی جەستەی كەسانی گەورە ئەوان كەمتر تووشی ئەنفلۆنزاكە دەبن بە تایبەت كە ئەنفلۆنزای تەماتە “درمە” و خێرا دەگوزارێتەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو كەسانەی تووشی ئەو ئەنفلۆنزایە دەبن مەترسی لەسەر ژیانیان نییە، بەڵام هۆشدارییان داوە لەبارەی خێرا بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای تەماتە كە مەترسی هەیە زۆرترین منداڵ لە كەمترین ماوەدا لە هیندستان تووشببن.

پسپۆرانی تەندروستیی هیندستان ڕاشیانگەیاندووە، هەر منداڵێك تووشی ئەنفلۆنزای تەماتە دەبێت پەڵەی سوور لە جەستەی دەردەكەوێت و تووشبووەكە دووچاری ئازار دەكات.

#ئێستا

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن له‌ ڕاماڵینی ڕکابه‌رانی به‌رده‌وامه‌

بابەتی دواتر

مووچەی ئەم كەسانە دەخرێتەسەر بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەکە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری قوربانییەکانی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە ماڵێکی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە، کە سەرجەمیان…
Total
0
Share