تونێلی دەربەندیخان كرایەوە و گردبوونەوەیەك ئەنجامدرا

ئەمڕۆ تونێلی دەربەندیخان بەشێوەیەكی كاتی كرایەوە و هاوڵاتییان و چالاكوانانی مەدەنیی قەزاكە داوادەكەن بارهەڵگری سووتەمەنی لە تونێلەكەوە هاتوچۆ نەكات.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە قەزای دەربەندیخان گواستییەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە تونێلی دەربەندیخان بەشێوەیەكی كاتی كراوەتە ئەوەش دوای نۆژەنكردنەوە و ڕووناككردنەوەی تونێلەكە بە هەوڵی دەزگا پەیوەندییدارەكان.

ئاشكرایكرد، ژمارەیەك لە هاوڵاتییان و چالاكوانانی قەزای دەربەندیخان گردبوونەوە و داوایانكرد چارەسەری ڕووداوەكانی هاتوچۆ لە تونێلی دەربەندیخان بكرێت و بارهەڵگری سووتەمەنی لە تونێلەكەوە هاتوچۆنەكات.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری بەنداوەكە ڕوونكردنەوە دەدات <br>بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاوی بەنداوی دوكانی زیادكردووە؟ ‏

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر هۆشداریی دەداتە شۆفێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share