دانانی سیستمە نوێیەكەی كامێرای تۆماركردنی خێرایی لە سلێمانی هەڵدەوەشێتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەندامانی ئەنجومەن واژوویان لەسەر ئەو نووسراوە كردووە كە تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەی دانانی سیستمە نوێیەكەی كامێرا بۆ تۆماركردنی تیژڕەوی، جەختیشدەكاتەوە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو دەخرێتە دەنگدانەوە و پەسەنددەكرێت و بڕیارەكە بۆ پارێزگار و وەزارەتی ناوخۆ بەرزدەكرێـتەوە.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەندامانی ئەنجومەن واژوویان لەسەر ئەو نووسراوە كردووە كە تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەی دانانی سیستمی كامێرای تۆماركردنی تیژڕەویی شۆفێران لەسەر شەقامەكان و بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو كۆبوونەوەی ئەنجومەن ئەنجامبدرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.
ئاشكرایكرد، “بەپێی یاسا و دەسەڵاتەكانی ئەنجومەن هەر بابەتێك كە لە ئەنجومەنی پارێزگا دەخرێتە دەنگدانەوە و بۆ جێبەجێكردنی بەرزدەكرێتەوە دەخرێتە بەردەم پارێزگار و دواتر دەنێرێت بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی جێبەجێكردنی، بەو مەرجەی پێچەوانەی یاسا كارپێكراوەكان نەبێت”.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێیوایە، “هەر پڕۆژەیەكی ستراتیژی كە جێبەجێدەكرێت لە سنووری پارێزگاكە ئەنجومەن دەتوانێت ڕەتیبكاتەوە یاخود داوای هەمواركردنەوەی بكات”.

بابەتی پێشتر

هالاند دووچاری دوو کێشەی تەکتیکی بووە

بابەتی دواتر

ئەگەر کاسیمێرۆ بڕوات ڕیاڵ مەدرید پلانی چی دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی چوار كەسی بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و فێڵكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، چوار كەس بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و فێڵكردن دەستگیركراون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share