هالاند دووچاری دوو کێشەی تەکتیکی بووە

هێرشبەری نوێی مانچستەر سیتی، ئێرلینگ هالاند لە دووەم یاریی وەرزی 2022/2023 نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات، ئەوەش بووەتە جێی گومانی ڕۆژنامەکان.

ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی نووسیویەتی، هالاند لە ئینگلتەرا ڕووبەڕووی دوو کێشەی تەکتیکی بووەتەوە، لە یاریی نێوان مان سیتی و بۆرنمۆس-دا بە 74 خولەک تەنها هەشت تۆپی پێ گەیشتووە، لە 27 خولەکیشدا هیچ تۆپێکی پێنەگەیشتووە، لە کاتێکدا بە درێسی دۆرتمۆندەوە تێکڕای بەریەککەوتنی لەگەڵ تۆپ لە یەک یارییدا 33 جار بووە.

هۆکاری ئەم کێشە تەکتیکی-یە و بۆ نەبوونی مەودا دەگەڕێتەوە، لەگەڵ ڕانەهاتنی یاریزانەکە بۆ یاریکردن بەرامبەر بەرگریەکی بەهێزی پێکهاتوو لە پێنج یاریزان، وەک ئەوەی لە یارییەکەی بۆرنمۆس ڕوویدا.

کێشەی تەکتیکی دووەم ئەوەیە، دروستکەرانی گۆڵ لە نموونەی گۆندوگان و فیڵ فۆدین لەگەڵ ئەوە ڕانەهاتوون هێرشبەری ژمارە (10)، یاخود سەرەڕم لەبەردەمیانەوە یاری بکات، بەڵکو بە درێژایی وەرزەکانی ڕابردوو لە پشت هێرشبەری ژمارە نۆی نادیارەوە یارییان کردووە، بۆیە کەمترین تۆپیان ئاراستەی زەبەلاحەکەی نەرویج کردووە.

بابەتی پێشتر

زانیاری لەبارەی ئەو وێبسایتە ئاشكرادەكرێت كە ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی مایەپووچكردووە

بابەتی دواتر

دانانی سیستمە نوێیەكەی كامێرای تۆماركردنی خێرایی لە سلێمانی هەڵدەوەشێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆنتی بە بێدەنگی شەشەمی کڕی

لەسەر ڕاسپاردەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی شەشەم گرێبەستی لە مێرکاتۆی 2022 واژۆ کرد. یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی…
Total
0
Share