ئەنجومەنی وەزیران بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و دابینكردنی نەوتی سپی تاوتوێدەكات

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، دوای چەند هەفتەیەك لە كۆنەبوونەوە، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و دابینكردنی نەوتی سپی و چەند پرسێكی دیكە تاوتوێدەكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی كۆدەبێتەوە، تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش ئاشكراكراون.

لە تەوەری یەكەمدا پوختەی دەرەنجامی سەردان و کۆبونەوەکانی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕوو، هەروەها خستنەڕووی پوختەی دەرەنجامی بەشداریکردنی شاندی هەرێمی کوردستان لە دوا گەڕی دیالۆگی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا، لە لە كۆتاییەكانی مانگی حەوت بەڕێوەچوو.

تەوەری دووەمیش تایبەتە بە خستنەڕووی هەنگاوەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و دارایی و ئابوری و سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان، هەروەها کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین.

دواتر ئەنجومەنی وەزیران دەرەنجامی کۆبوونەوەی وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پارێزگار و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی فڕن و نانەواخانەکان و گرانبوونی نرخی نان و سەموون دەخاتەڕوو.

تەوەری چوارەمیش تایبەتە بە خستنەڕووی هەنگاوەکانی هەردوو وەزارەتی “شارەوانی و گەشتوگوزار” و “کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو” و سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی کێشەی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییان.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی سێ گەنجی هەراسانكەری دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

 ئێران و سعودیە گەڕی چوارەمی گفتوگۆ لە عێراق ئەنجامدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share