ئەگەر کاسیمێرۆ بڕوات ڕیاڵ مەدرید پلانی چی دەبێت؟

یانەی مانچستەر یونایتد گرێبەستێکی بۆ کڕینی کاسیمێرۆ پێشکەش کردووە، یاریزانەکەش وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی نەداوەتەوە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ” بڵاویکردووەتەوە، ڕیاڵ مەدرید یانەیەکی سیستماتیکە و لەسەر فرۆشتن و کڕینی یاریزانان ناوەستێت، بەڵکو بۆ ئەگەرەکانی ماڵئاواییکردن لەهەر یاریزانێک پلانێک ئامادەکراوە.

ئیدارەی “مێرەنگی” نایەوێت دەستبەرداری بەڕازیلییەکە ببێت، یاریزانەکەش ئەو خواستەی نییە، بەڵام هەموو ئەگەرەکان کراوەن، بۆیە فلۆرنتینۆ پێرێز و کارلۆ ئەنچیلۆتی ناوی پێنج یاریزانیان وەک جێگرەوە دەستنیشان کردووە.

یاریزانەکان بریتین لە، جود بیلینگهام (دۆرتمۆند)، فابیان ڕویز (ناپۆلی)، بێرناردۆ سیلڤا (مان سیتی)، یوری تیلیمانز (لیستەر سیتی).

نزیکترینیان بۆ جێگرتنەوەی “کاسی”، تیلیمانس و جود بیلینگهامن، سەرەڕای ئەوەی پێگە و شێوازی یاریکردنیان جیاوازە، هەروەها چوامینی لە توانایدایە کەلێنەکە پڕ بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه چالاکییه‌ ئه‌وروپییه‌کان ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌ و‌ یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان ئه‌نجامده‌ده‌ن. له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگدا، یانه‌ی…
Total
0
Share