لە دوای هەڵاتن و رووبەڕووبونەوە لەگەڵ هێزەکانیان ئاسایشی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، دوو تۆمەتبار کە لە بازگەیەک لە دەست هێزە ئەمنییەکان هەڵاتبوون و دواتر روبەڕوویان بوبوونەوە، دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتێکدا هێزەکانمان لە ئەرکی فەرمی و راپەڕاندنی رێککارە یاسایی و ئەمنییەکانی خۆیاندا بوون لە بازگەی سلێمانی، دوو ئۆتۆمبێل خاڵی پشکنینیان بەزاند و ھەڵاتن و رووبەڕووی ھێزەکانمان بوونەوە و دوو کارمەندنی ئاسایشیان بریندارکرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دوای گرتنەبەری رێککاری ئەمنی بەرامبەریان تۆمەتبارێکیان بە برینداری دەستگیرکرا و ئۆتۆمبێلەکەی ترشیان لە رێڕەوی خۆی لایدا و وەرگەڕا و تۆمەتباری دووەمیش دەستگیرکرا”.

باسی لەوەش کرد، “دوای پشکنین دەرکەوت لەناو ئۆتۆمبێلی یەکێک لە تۆمەتبارە ھەڵھاتووەکان بارێکی چەک ( 267 پارچە چەک، فیشەک و تەقەمەنی )ی پێبووە و مەرامی بووە ھەڵبێت و لە دەرەوەی یاسا خۆی دەرباز بکات”.

ئاشکراشی کردووە، “ئەم رووداوە رێڕەوی یاسایی خۆی وەرگرتووە و لێکۆڵینەوەی ورد لەو بارەیەوە دەستیپێکردووە، بەپێی زانیارییەکان دەرکەوتووە تۆمەتباری لەیاسا ھەڵھاتوو کە بە برینداری دەستگیرکرا پێشتر داواکراوبووە لەلایەن دادگاوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمەڵی دادگەری: سەروەر نەبوونی یاسا و دەستڕاگەیشتن بە چەك هۆكاری زیادبوونی ڕووداوەكانی كوشتنن

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەسەر كوژرانی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەڵاحەدین بڵاویكردووەتەوە، “لە سایەی سەروەرنەبوونی یاسا و ئاسان دەستڕاگەیشتن بە…
Total
0
Share