لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای زەڕایەن – دەربەندیخان دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، ڕووداوەکە لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی جۆری نیسان دەبڵ ڕوویداوە.
ڕوونیشیكردەوە، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای زەڕایەن – دەربەندیخان ڕوویداوە وبەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.