ئاسایشی ڕاپەڕین چوار كەسی دەستگیركرد

ئاسایشی ڕاپەڕین چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد ماددەی هۆشبەریان بەكارهێناوە.

‎بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئاسایشی ڕاپەڕین، لە درێژەی كار و چالاكییەكانمان لە ئەنجامی بەدواداچوون و چاودێری و كۆكردنەوەی زانیاری لەبارەی كەسانی گوماناوی توانرا چوار كەس دەستگیربكرێن بە ماددەی 30 لەیاسای ماددە هۆشبەرەكان .

‎باسی لەوەشكردووە، “هەر لە درێژەی كارو چالاكییەكانی بەشی ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوكاری یاریدەدەریێتی ئاسایشی سەنگەسەر توانرا كەسێك دەستگیر بكەن كەبڕی (250گرام) ماددەی هۆشبەری لەجۆری (حەشیش) پێبووە بەپێی ماددەی (26)لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان.

‎ڕوونیشیكردووەتەوە، لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە كۆمپانیایەكی بواری نەوت كارمەندەكانی كەمكردەوە

كۆمپانیای گەڵف كی ستۆن-ی بەریتانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە، زیانی گەورەیان بەركەوتووە و ناچاربوون 55٪ـی…
Total
0
Share