كەشناسی هۆشداری دەدات.. خێرایی با لە دوو پارێزگای هەرێم زیاد دەكات

كەشناسیی هەرێم ڕەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە، هۆشداری دەدات لە زیادبوونی خێرایی با لە سلێمانی و كەركوك.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، بەڕێوبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئازار ئاشكرایكردووە، “هەرێمى کوردستان هەر لەژێر کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینە دەبێت کە ئێستا ڕووى لە ناوچەکەمان کردووە”.

ئەوەشی ئاشكرایكردووە، “ئەمڕۆ خێرایى با زیاد دەکات، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و کەرکوک خێرایى با زیاتر دەبێت و هەندێك کات دەگاتە سەرووى 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا”.

كەشناسیی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لەگەڵ زیادبوونى خێرایی با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە”.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی هەینی، پێشبینی كردووە، “سبەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 5-7 پلەى سیلیزى نزم دەبنەوە، لە کاتەکانى ئێوارەشدا بارانبارین کۆتایى دێت، تەنها لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە” .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەردەشت رەفیق: شارەوانیی سلێمانی زەوی ئامادەیە و هەر وەزارەتێك رێكارەكانی تەواوبوو زەوی بەسەر فەرمانبەرانیدا دابەشدەكرێت

بەرپرسێكی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەيەنێت، شارەوانیی سلێمانی زەوی ئامادەكردووە و هەر وەزارەتێك رێكارەكانی تەواوبوو زەوی بەسەر فەرمانبەرانیدا دابەشدەكرێت. زەردەشت…
Total
0
Share