ئەنجومەنی پزیشكیی ئوردنی دان بە چوار نەخۆشخانەی سلێمانیدا دەنێت

ئەنجومەنی پزیشكیی ئوردنی بە فەرمی دانپێدانان بە 9 نەخۆشخانەی هەرێم بۆ پڕۆگرامی مەشقی پزیشكی ڕادەگەیەنێت و تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، چواریان لە سلێمانی-یە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەنجومەنی پزیشكیی ئوردنی لە نوسراوێكی فەرمیدا كە واژووی دكتۆر محەمەد موسا ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی پزیشكیی ئوردنی لەسەرە، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دانپیادانان بە 9 نەخۆشخانە لە هەرێمی كوردستان كە چواریان دەكەونە شاری سلێمانی ئەوانیش (نەخۆشخانەی شار، نەخۆشخانەی مناڵبوون، نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵان و نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی فێركاری)ن.

دانپیادانانەكە لە وەڵامی نوسراوێكی ئەنجومەنی كوردستانی بۆ پسپۆڕییە پزیشكیەكان بووە، ئەمیندارێتی ئەنجومەنە ئوردنییەكە ڕەزامەندی نیشانداوە لەگەڵ پێكهێنانی لیژنەیەك، وەك ئەوەی تەندروستیی سلێمانی دەیڵێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای سەردانکردنی لیژنەكە و دیراسەکردنی نەخوشخانەکان، ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دانپیادانان بە چوار نەخۆشخانه له سلێمانی، دوو لە هەولێر و سێ نەخۆشخانە لە دهۆك.

بابەتی پێشتر

دەربەندیخان.. دوو كەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share