ئاوارەکانی لوبنان دێنە هەرێمی کوردستان؟

لەماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتیی لوبنانی ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە بەشێکیان روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەمووان ئاگادارین لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیی لوبنانی ئاوارەبوون و بەشێکیشیان روویان لە وڵاتانی دراوسێ کردووە و عێراقیش لە ریزی ئەو وڵاتانەدایە کە پشتگیریی خۆی بۆ دووپاتکردوونەتەوە.

ئاشکراشیکرد، ئاوارەکانی لوبنان ناهێنرێنە کەمپەکانی هەرێم، بەڵکو دەبرێنە شاری کەربەلا و لە عەتەبەی حوسەینی و عەباسی دەمێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: ئێـ.ـران هیچ فڕۆکەیەکی ئێمەی نەخستووەتەخوارەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا دەنگۆی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی F-15 لەلایەن ئـ.ـێرانەوە ڕەتدەکاتەوە فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، ئەو…
Total
0
Share