دەیان پارچە زەویی نیشتەجێبوون ئەمڕۆ لە سلێمانی بەسەر كەسوكار و خانەوادەی شەهیداندا دابەشكران.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، “ئەمڕۆ سێشەممە بە سەرپەرشتیی سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی، بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەی یەكەمی سلێمانی، نوێنەرانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان، ڕێوڕەسمی دابەشكردنی زەوی بەسەر كەسوكار و خانەوادەی (59) شەهید بە شێوازی تیروپشك بەڕێوەچوو”.
لە ڕاگەیەندراوەكەیدا سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی جەختدەكاتەوە كە “هەرچییەك بكرێت بۆ خانەوادەی شەهیدان درێغی ناكەن”.