دەزگای لوتكە: تیمی كەناراوەكانی توركیا 33 كۆچبەریان ڕزگاركرد

لەلایەن تیمەكانی پۆلیسی كەناراوەكانی توركیاوە 33 كۆچبەر ڕزگاركران كە بەزۆر لەلایەن یۆنانەوە گەڕێندرابوونەوە، وەك ئەوەی ڕێكخراوێكی بواری كۆچبەران ئاماژەی پێدەدات.

كوردە یەشار، نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو تیمەکانی پۆلیسی كەناراوەكانی توركیا 33 کۆچبەری نایاساییان ڕزگارکرد، کە لەلایەن وڵاتی یۆنانەوە بەزۆر گەڕێندرابوونەوە بۆ ئاوەکانی خاکی تورکیا لە دەریای ئیجەدا.

دەزگای لوتكە دەڵێت، ئەو کۆچبەرانە لە کەناراوەکانی ناحیەی چەشمێ لە ڕۆژئاوای ویلایەتی ئیزمیر ڕزگارکراون، کە لەناو دوو بەلەمی ڕزگارکردندا بوون.

تیمی کەناراوەکان دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، کۆچبەرەکانیان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچبەرانی موگلە کردووە.

لای خۆیەوە ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، گەڕاندنەوەی کۆچبەر بەبێ ویستی خۆی و بەهەر هۆکارێک بێت، دوورە لە بەهای مرۆڤایەتییەوە.

وتیشی، “ساڵانێکی زۆرە هەوڵدەدەین ناردنەوەی زۆرەملێ نەمێنێت و کۆچبەر ناچارنەکرێت بگەڕێتەوە، بەڵام بەداخەوە ناردنەوەی زۆرەملێ و ناچارکردنی کۆچبەر بە گەڕانەوە بەردەوامە و توندوتیژییەكی دەرونییە کە لەگەڵ کۆچبەر دەکرێت”.

گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبەرانە لەكاتێكدایە دوێنێ ئەو كۆچبەرە كوردانە ڕزگاركران كە ماوەی دوو ڕۆژبوو لە نزیك كەناراوەكانی یۆنان بەلەمەكەیان پەكیكەوتبوو.

بابەتی پێشتر

هەڵچوونەکان زیاتردەکات.. کەشوهەوای گەرم کاریگەریی نەرێنی لەسەر مرۆڤ دروستدەکات

بابەتی دواتر

بین سپۆرت: ناپۆلی گفتوگۆكانی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ دەستپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە چەند دوكانێكیان لەناو بازاڕی شاری سلێمانی بڕیبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناو بازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە زیاد لە…
Total
0
Share