بۆمبی كێشەكان لە مانچستەر تەقیونەتەوە

لە ڕاهێنانەكانی ڕۆژی پێنج شەممە شەڕ و ناكۆكی لە نێوان بەشێك لە یاریزانەكاندا دروست بووە.

ڕۆژنامەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە تین هاگ لە مامەڵە كردنی یاریزانەكاندا شكستی هێناوە بەتایبەت لە هێشتنەوەی ماگوایەر وەك كاپتنی یانەكە.

بەشێك لە یاریزانەكانی مانچستەر پێیانوایە دانانی ماگوایەر وەك كاپتن بڕیارێكی هەڵەیە و پێویستە ئەو بەرگریكارە لەسەر كورسی یەدەگ دانیشێنرێت.

جگە لەوەش بابەتی ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ لە مانچستەر یونایتد كێشەی زۆری لە نێوان یاریزانەكان دروستكردووە و هەندێكیان پێیانوایە ڕۆناڵدۆ هێشتا یەكلایی نەبۆتەوە لە مانەوە یان ڕۆیشتنی لە یانەكە.

چەند یاریزانێكی مانچستەریونایتد داوایان لە تین هاگی ڕاهێنەر كردووە ڕۆناڵدۆ لەمانەوە یان ڕۆیشتن یەكلایی بكاتەوە.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیداندا دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

ئیدارەی پاریس لۆمەی نێیمار و مباپی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share