کێ لە پشت هێرشە ڕەگەزپەرستانەکانی تورکیاوەیە؟

لەماوەی ساڵێکدا دەیان هێرشی ڕەگەزپەرستی لەناو تورکیادا دژی نەتەوە ناتورکەکان ئەنجامدراوە، لەوانە سورییەکان و کوردی باکووری کوردستان و باشووری کوردستان.

بوونی گروپێکی ڕەگەزپەرست لەناو ئەو هێرشانەدا سەرنجی میدیای خستووەتەسەر هێرشەکان، چونکە ڕێژەکە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دوو هێندە زیاترە.

گروپی ڕەگەزپەرستی “ئاخوت ئاتامان” کە لە چەندین گەنجی تورک پێکهاتووە بەپرسی بەشێکی زۆری هێرشەکانە بۆسەر کەسانی ناتورک، بەتایبەت سوری و کوردەکان.

ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکی، نزیک لە حکومەتی تورکیا، لە پەڕەی سەرەکی خۆی ناوی گروپەکەی بە “ئاخوتی ڕەگەزپەرست” هێناوە و بە بکەری چەندین هێرش تۆمەتباری کردووە، بەڵام ئەمە بەس نەبووە بۆ ڕەوانەوەی گومانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان کە پێیان وایە حکومەت خۆی لەپشت دروستکردنی ئەو گروپانەوەیە.

بەپێی ڕاپۆرت یەنی شەفەق، “گروپە ڕەگەزپەرستەکە، خۆی خزاندووەتە نزیک ئەو شوێنانەی کە کۆچبەران و کەسانی ناتورکی تێدایە، لەگەڵ ئەوەش ڤیدیۆی ئازاردان و لێدانی کەسانی ناتورکیان تۆمارکردووە و پاشان بڵاویانکردووەتەوە، ئەگەرچی ڤیدیۆکان بەخێرایی سڕاوەتەوە”.

صفحهٔ اول روزنامهٔ ینی‌شفق ۱۱ ژانویه که به اخوت آتامان"حمله کرده

بەپێی ڕاپۆرتێکی وێبسایتی “مستقل” کە لە 31ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو بڵاوکراوەتەوە، گروپە ڕەگەزپەرستەکە لە دەیان گەنج پێکهاتووە و کەسانی خوار 18 ساڵیشیان تێدایە، ئەوان هەرکەسێک تورک نەبێت هێرشی دەکەنەسەر”.

ڕاپۆرتەکان لەبارەی ئەو گروپەوە باسلەوەدەکەن، ئەوە تەنها کۆبوونەوەی چەند گەنجێکی ڕەگەزپەرست نیە، بەڵکو گروپە ڕاهێنان دەکەن لەسەر بەکارهێنانی چەک و چەکی سارد بۆ هێرشکردنە سەر ئەو کەسانەی خۆیان وەک ئامانج دەستنیشانی دەکەن.

ساڵی ڕابردوو چەندین هێرش بۆسەر شوێنی مانەوەی کۆچبەرە سورییەکان ئەنجامدرا، ئەوەش دوای ئەوەی سورییەکانی تورکیا هەڵمەتێکیان لە سۆشیاڵمیدیا دەستپێکرد بۆ پارێزگاریکردن لەخۆیان.

کوردەکانی باکووری کوردستان و هەرێمی کوردستانیش، بێبەش نەبوون لەهێرشەکان، لە تازەترین ڕووداویشدا لە زانکۆی ئەنقەرە، 30 تورک هێرشیانکردە سەر سێ کورد و برینداریانکردن.

بابەتی پێشتر

باران و ڕەشەبا زیانی بە کارەبای سلێمانی گەیاندووە

بابەتی دواتر

چوار یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەشداری یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ناكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

2500 هەلی كار دەڕەخسێندرێت

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەردی بناغەی پرۆِژەیەكی گرنگی و ستراتیژی AGRO TECHمان دانا كە پڕۆژەكە…
Total
0
Share