بەرێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا گەنجێک لە کافتریایەکی گەڕەکی ڕزگاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
سامان نادر، بەرێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “گەنجەکە ناوی هۆشمەند حسێنە و تەمەنی 30ساڵە، لە کازینۆیەک بەناوی ڕەشید کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.
ئەو بەرپرسەی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕاشیگەیاند، “گەنجەکە پیشەی پۆلیسە و کارمەندی بەرگری فریاکەوتنی سلێمانی بووە”.