قوباد تاڵەبانی: پارتی چیتر ناتوانێت تەزویر بكات

لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایدەگەیەنێت، “پارتی چیتر ناتوانێت تەزویر بكات و دەنگی دووبارە و دەنگی مردوو نەما”.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایگەیاند، یەكێتی لە بەغداد شەڕی كرد و یاسای هەڵبژاردنی گۆڕی و چیتر پارتی ناتوانێت تەزویر بكات و مردووەكانیان دەنگ بدەن و دەنگی دووبارە نەماوە و كورسیی كۆتاكان بەخۆڕایی ناچێتە گیرفانی پارتییەوە.

راشیگەیاند، ئەمڕۆ یەكێتی یەك دەستە، ئەمڕۆ یەكێتی یەك هەڵوێستە و یەك ئاراستەیە و یەك سەرۆكی هەیە كە بافڵ جەلال تاڵەبانییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلاوەیسی: ئەگەر دروشمی ئارامییەكەیان لە كاتی بانگەشە بۆ هەولێر بەمشێوەیە بێت دوای هەڵبژاردن چۆن دەبێت؟

پێشڕەو مەلاوەیسی رۆژنامەنووس و میدیاكار لە نووسینێكیدا دەڵێت، “ئەگەر دروشمی ئارامییەكەیان بەمشێوەیە بێت بۆ خەڵكە بەش مەینەتەكەی هەولێر،…
Total
0
Share