كارەبای سلێمانی: زیاتر لە 17 هەزار هاوبەشی نوێ كارەبایان وەرگرتووە

بەپێی ئامارێكی كارەبای سلێمانی لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 17 هەزار هاوبەشی نوێ كارەبایان وەرگرتووە و لەنێویاندا هاوبەشانی كشتوكاڵی زیادیكردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، كۆی گشتیی هاوبەشانی كارەبا تاوەكو 2023/12/31 گەیشتووەتە 527 هەزار و 153 هاوبەش، لەكاتێكدا لە كۆتایی ساڵی 2022دا كۆی گشتیی هاوبەشانی كارەبا 509 هەزار و 973 هاوبەش بووە. واتە لە ساڵی رابردوودا 17 هەزار و 180 هاوبەشی نوێ كارەبایان وەرگرتووە.

لەو ژمارەیە دوو هەزار و 828 هاوبەشی كشتوكاڵی بوون. بەپێی ئامارەكەی كارەبای سلێمانی، لە ساڵی رابردوودا هاوبەشی كشتوكاڵی زیاتر بووه‌ كه‌ ئەوەش نیشانەی ئەوەیە كەرتی كشتوكاڵی لە سلێمانی لە بەرەوپێشچوون و برەودایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: پێشتر بافڵ جەلال تاڵەبانی پێی راگەیاندین پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمان تێدەپەرێت

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی دەكەین كە چەندینجار بۆ…
Total
0
Share