“زۆرینەی ئەو کەسانەی هاوکاری 100هەزارەکەیان وەرگرتووە لە سەیدسادق دەوڵەمەندن”

قائیمقامی قەزای سەیدساق ئاشکرایدەکات زۆرینەی ئەو کەسانەی کە هاوکارییە 100 هەزارییەکەی کاروباری کۆمەڵایەتییان وەرگرتووە کەسانی نا شایستە و دەوڵەمەند بوون.

دیاری ڕەفیق، قائیمقامی سەیدسادق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئێمە ئاگادارین و کارمەندانی بانکی سەیدسادقیش ئاگادارن کە بەشێک لەو کەسانەی هاوکارییە 100 هەزارییەکەیان وەرگرتووە بە ئۆتۆمبیلی گرانبەهاوە هاتوون و دۆخی ئابوریان باشبووە”.

قائیمقامی سەیدسادق وتیشی، “پرسی وەرگرتنی پارە لەلایەن کەسانی ناشایستەوە وەک گلەیی گەیاندومانەتە پارێزگاری سلێمانی و بە نوسراو ئەنجومەنی پارێزگایشمان ئاگادار کردووەتەوە”.

دیاری ڕەفیق دەڵێت، لە دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی کە هاوکارییەکەیان وەرگرتووە پێوەری لاواز بەکارهاتووە و تاکە پێوەر نەبوونی موچە بووە، لە کاتێکدا خەڵکێک هەیە موچەی نیە و دۆخی ئابوریشی جێگرە.

بەپێی ئەو بڕە پارەیەی دابینکراوە بۆ قەزای سەیدسادق سێ هەزار و 500 کەس بڕی 100 هەزار وەک هاوکاری دارایی وەردەگرن، ماوەی سێ ڕۆژە پێدانی هاوکارییەکە بە هاوڵاتیانی قەزاکە بەردەوامە و وەک کارمەندان و قائیمقامی سەیدسادقیش دەڵێن زۆرینەی ئەوانەی وەریانگرتووە دەوڵەمەندبوون.

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بە بڕێک پارە هاوکاری خێزانە کەمدەرامەتەکان دەکات و بەشێک لە هاوڵاتیان گلەی ئەوە دەکەن کە پێوەرەکانی دەستنیشانکردنی کەسانی شایستە بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکە ورد نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی پارێزگاری کەرکوک: لەمەودوا هەموو نووسراوێکی رەسمی لە کەرکوک دەبێت بە چوار زمان بێت

پارێزگاری کەرکوک، جگە لەوەی لە راگەیەندراوەکانی خۆیدا چوار زمان بەکاردەهێنێت، فەرمانێکی ئیداری دەرکردووە و داوای لە هەموو فەرمانگە…
Total
0
Share