قوباد تاڵەبانی: دەرفەتی یەكگرتنمان بۆ ڕەخساوە و گرنگ نییە كێ چ پۆستێك وەردەگرێت

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەڵێت، بازاڕ پێویستی بە متمانە و دڵنیاییە، ئەو ڕێوشوێنانەش بەمدواییە گیرانەبەر بۆ كۆتاییهێنان بووە بە فەوزا، سەبارەت بە پرسە سیاسییەكانیش دەڵێت، دەرفەتێكی گونجاومان بۆ ڕەخساوە بۆ یەكگرتن و بەرگری لە بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان لە بەغداد، بۆیە ئەوكات گرنگ نییە كێ چ پۆستێك وەردەگرێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ لە پانێڵێكدا لە کۆڕبەندی سلێمانی بۆ وەبەرهێنان و پەرەپێدانی ئابوری ڕایگەیاند، بازاڕ پێویستی بە متمانە و سەقامگیرییە، ئەو ڕێوشوێنانەی لەم ماوەیەدا ئەنجامدراون بۆ نەهێشتنی فەوزایە، بۆ دەستبڕینی ئەو كەسانەیە كە دەستیان خستووەتە ناو بازاڕەوە و كێشە بۆ وەبەرهێن و كۆمپانیاكان دروستدەكەن.

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی وت، “بەردەوام دەبین و ڕێگری لەو كەسانە دەكەین، بە یاسا و هەموو ڕێگاكانی دیكە، ئەو كەسانەی دەیانەوێت ئەزیەتی بازار، كۆمپانیاكان و كەرتی تایبەت بدەن”.

دەربارەی كورتهێنانی دارایی لە سلێمانی-ش وتی، كورتهێنان هەیە، ڕەنگە لەسەر ئاستی هەموو هەرێمی كوردستان كورتهێنان هەبێت، بەڵام لە سلێمانی بەتایبەت كورتهێنانێكی ڕوون هەیە.

بەشێكی دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێكی نادروست كە لە سەردەمی دوو ئیدارەییەوە پەیڕەودەكرا، ئەوەش پێیدەوترێت موعادەلەی (57 بە 43)، كە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دوو ئیدارەیی، 57%ی بودجە دەچوو بۆ ئیدارەیەك و 47%ی بۆ ئیدارەكەی دیكە، دواتر هەموو شتێكی لەسەر داڕێژرا، پڕۆژە، شێوازی ئیشكردن و دامەزران لەسەر ئەو بنەمایە داڕێژرا، جێگری سەرۆك وەزیران وای وت.

ئەوەشی وت، “ئەمە بۆ سەردەمێك كە دوو ئیدارەیی بوو ڕەنگبێت گونجاو بووبێت، بەڵام بۆ ئەمڕۆ ناگونجێت، یان یەك حكومەتین یان دووان، ئەگەر حكومەتێكین، دەبێ ئەو سیستمی 57 بە 43یە هەڵبوەشێنینەوە، هەندێك خەرجیش هەیە، حكومەتی هەرێم دەبێت وەكو حكومەت بیگرێتە ئەستۆی خۆی، خەرجی سیادییە، مووچەش بەشێكە لە خەرجی سیادی”.

قوباد تاڵەبانی ئاشكراشیكرد، لەگەڵ سەرۆكی حكومەت، وەزیری دارایی و هەندێك لە ئەندامانی دیكەی ئەنجومەنی ئابوری لە گفتوگۆدان چۆن بتوانن سیستەمی پێدانی مووچە بگونجێنین لەگەڵ پێویستییەكانی ئەم سەردەمە بگونجێنن و، وتی، “پێویستمان بە گۆڕانێكی ڕیشەییە لە فەلسەفەی حكومڕانیمان”.

سەبارەت بە بارودۆخی سیاسیی هەرێمیش وتی، هەرێمی كوردستان پێویستی بە یەكخستە نەك كەرتكردن، پاراستنی هەرێم ئەركە، بە بەیەكپارچەیی هێشتنەوەشی پێویستی بە جێبەجێكردنی سیاسەتە بە دادپەروەری.

لەبارەی دۆخی عێراق و ناكۆكییەكانیشی لەگەڵ هەرێم سەربارەت بە دۆسیەی نەوت، جێگری سەرۆك وەزیران ئەوەی خستەڕوو، “عێراق لە بەردەم تاقیكردنەوەیەكی گەورەدایە، گفتوگۆی قوڵ هەیە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ و كوردیش بەشێكە لێی، داوامان لە هەموو لایەنە سیاسییەكان كردووە، لەسەر هەڵوێست، لەسەر سیاسەت، لەسەر ڕوانین گفتوگۆ بكەین، پۆست كەمتر گرنگ بێت لای ئێمە”.

دووپاتیشیكردەوە، “ئەگەر بە تیمێك بچین بۆ بەغداد بۆ داواكردنی ماف و پێداویستییەكان، ئەگەر لە بەغداد شەڕی ڕوانین بكەین، نەك تەنها بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵكو بۆ عێراق، ڕوانین بۆ عیراقێك كە نەبێت بە مەترسی لەسەر هەرێمی كوردستان، پێموایە گەورەترین دەستكەوتمان دەبێت بۆ خەڵكی كوردستان”.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكرد، پرسی كوردستان ماوە و لە بەردەم هەڕەشەدایە، ئەو هەڕەشەیەش لە سلێمانی و هەولێر پوچەڵناكریتەوە، لە بەغداد پوچەڵدەكرێتەوە، لە وڵاتە زلهێزەكانی جیهان پوچەڵدەكرێتەوە، ئەوەش پێویستی بە یەكدەنگی و یەكڕوانینی لایەنەكان هەیە و دەرفەتی گونحان بۆ ڕەخساوە یەكبگرین و بەرگری لە بەرژەوەندییەكان بكەین، ئەو كات كێ چ پۆستێك وەردەگرێت پیرۆزی بێت.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سیمیۆنی پێش یارییەكەی ڕیاڵ مەدرید

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) مانچستەر سیتی لە وڵڤەری بردەوە و گەڕایەو لووتکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی گەرماوە سبەینێ کرایە پشوو

بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی گەرما بڕیاردرا سبەینێ یەکشەممە لە پارێزگاکانی عێراق بکرێتە پشووی فەرمی. میدیا عێراقییەکان  بڵاویانکردەوە، “بەهۆی…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share