دەتەوێت كێشت دابەزێت ؟

بەشێكی زۆرمان ئەو ڕاستییە دەزانین خواردنەوەی بەردەوامی شلەمەنییەكان كاریگەریی ئەرێنییان لەسەر دابەزاندنی كێش دەبێت، لەهەمانكاتدا هۆكارێكیشن بۆ خێراكردنی كرداری هەرەسكردن.

پسپۆرانی خۆراك و بواری تەندروستی بۆچوونی جیاوازیان لەسەر شێوازی خواردن و كاریگەری لەسەر دابەزاندنی كێش هەیە، بەڵام بەپێی دوایین توێژینەوەكان چەند جۆرێك میوە و سەوزە دیاریكراون كە بەشێوازێكی جیاواز لەگەڵ ئاودا تێكەڵبكرێن و بخورێن كاریگەرییان لەسەر دابەزاندنی كێش دەبێت.

لیمۆ:

دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، ئەگەر لیمۆیەك بخریتە یەك پەرداخ ئاوەوە و بخورێتەوە كاریگەری لەسەر دابەزاندنی كێش دەبێت.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە لە گۆڤاریكی بەریتانی بڵاوكراوەتەوە، زۆرینەی ژنان گرفتی كەمی ڤیتامین “سی”یان هەیە كە زۆركات زیادبوونی كێش هۆكارێكە بۆ كەمبوونەوەی ئەو ڤیتامینە ئەوەش بەپێی دوایین لێكۆلێنەوە كە ئەنجامدراوە.

خەیار:-

پسپۆرانی خۆراك جەختدەكەنەوە كە پێكهاتەی خەیار دەوڵەمەندە بە ئاو كە یارمەیەتیدەرە بۆ خێراكردنی میزكردن، ئەگەر لەگەڵ ئاودا تێكەڵ بكرێت و بخورێت كاریگەری لەسەر تەندروستیی و دابەزاندنی كێش دەبێت

نەعنا:-

بەپێی دوایین توێژینەوە تەندروستییەكان دەركەوتووە، نەعنا یارمەتیدەرە لە كەمكردنەوەی هەوكردن لە جەستە و هۆكارێكیشە بۆ دابەزاندنی كێش ئەگەر بخرێتە یەك پەرداخ ئاوەوە و تێكەڵبكرێت، دواتربخورێتەوە بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی كە گرفتی قەڵەوی و زیادبوونی كێشیان هەیە بەردەوام پێوەی پابەندبن كێشیان دادەبەزێت.

سێو:-

لای هەمووان ئاشكرایە سێو یەكێكە لەو میوانەی ڕۆڵی سەرەكی هەیە لە دابەزاندنی كێشدا ئەگەر ئەگەر لەگەڵ ئاودا تێكەڵبكرێت و بخورێتەوە ڕۆڵێكی گرنگ لە دابەزاندنی كێشدا دەبینێت.

بابەتی پێشتر

بەڵگەنامەیەكی سەربازیی ئەمریكی: تەنێكی نامۆ لە فڕۆكەیەكی ئەتۆمی نزیكبووەتەوە

بابەتی دواتر

بارسا و سیتی و پاریس ئاڵوگۆڕە مێژووییەکە دەکەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share