هۆشدارییەک بۆ دایکان.. بەم نیشانانەدا بزانە منداڵەکەت تووشی شەکرە بووە

لەگەڵ زیادبوونی باسوخواسەکان لەسەر خووی خراپی خواردن لە منداڵاندا، هەروەها نەبوونی چالاکیی جەستەیی، هۆشداریی ئەوە دەدرێت بەشێکی زۆری ئەو منداڵانە مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم لەسەرە، بۆیە پێویستە گرنگی بە هەندێک لەو نیشانانە بدرێت کە لەسەریان دەردەکەون و نیشاندەری تووشبوونن بە نەخۆشییەکە.

شارەزایانی بواری خۆراک پێشبینی دەکەن ڕێژەیەکی بەرزی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم لە منداڵاندا هەبێت، ئەمەش بەهۆی خووی خراپ لە خواردن، وەکو خواردنی خۆراکی چەور و شێوازی ژیانی ناچالاک .

سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا “CDC” رایگەیاندووە، ژمارەی ئەو ئەمریکییانەی تەمەنیان لە خوار 20 ساڵەوەیە و نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەمیان هەیە، تا ساڵی 2060 تا لەسەدا 700 بەرزبێتەوە .

زانایان لە ئەمریکا و بەریتانیا چاودێریی نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان کردووە، کە لە گەورەکاندا بەراورد بە منداڵان ئاسانتر دەستنیشان دەکرێن و نیشانەکانی زۆر وردە لە ماوەی چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێکدا دەردەکەون .

لانگیس میچۆد پزیشکی کەنەدیی تایبەتمەند، هۆشداریدا لە پێنج نیشانە کە پێویستە دایک و باوک گرنگییان پێبدەن :

نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم دەبێتە هۆی تێکچوونی بینین کە شارەزایان دەڵێن هۆکاری سەرەکی لەدەستدانی بینینە لەنێو گەورەساڵانی تەمەن 20 بۆ 74 ساڵان .

لانگیس تیشکی خستە سەر بڵاوبوونەوەی نیشانەکانی چاو کە دەتوانرێت لە ڕێگەی سەردانی بەردەوامی پزیشکی چاوەوە دەستنیشان بکرێت، لە ڕێگەی بابەتێکەوە کە لە ماڵپەڕی توێژینەوەکەدا بڵاوکراوەتەوە , The Conversation و ڕوونیکردەوە:

نزیکەی لەسەدا 30ی نەخۆشەکان بە زوویی دوای دەستنیشانکردنی نیشانەکانی نەخۆشیی شەکرە یەکلاییدەکرێنەوە.

“گەنجە پێگەیشتوەکان کە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەمیان هەیە (بەراورد لەگەڵ نەخۆشانی جۆری یەکەمی شەکرە لە هەمان تەمەندا) ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی تۆڕەی چاو (نائاسایی بۆرییەکانی خوێن یان خوێنبەربوونی تۆڕەی چاو) 88 هێندە زیاترە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، مەترسیی ئەم نەخۆشییەی تۆڕی چاو، هەڕەشە لەسەر بینین 230 هێندە زیاد دەکات.

هەستکردن بە تینوێتی

ئەگەر کەسێک ئاستی شەکری خوێنی بەرز بێت، ئەوە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش و بەم شێوەیە کەسەکە تووشی تینوێتییەکی زۆر و بەردەوام دەبێت .

تینوێتی بەهۆی شەکرەوە دەبێتەهۆی ئەوەی کەسەکە ئارەزووی ئاو بکات، هەست بە سەرگێژخواردن بکات، یان دەمی زۆر وشک بێت.

میزکردنی بەردەوام

نیشانەیەکی باوی ئەم حاڵەتە ئەوەیە کە دەبێت زیاتر لە حاڵەتی ئاسایی بچێتە تەوالێت، بەتایبەتی لە کاتی شەودا.

ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە پەنکریاس کە ئەنسۆلین بەرهەم دەهێنێت ئەوەندە ماندوو بووە کە چیتر ناتوانێت ئەنسۆلینی پێویست بەرهەم بهێنێت .

کێش دابەزین

دابەزینی کێش بەبێ مەبەست دەکرێت نیشانەیەکی ئاگادارکردنەوە بێت بۆ نەخۆشیی شەکرە .

نەبوونی ئەنسۆلینی پێویست ڕێگری دەکات لە وەرگرتنی گلوکۆز لە خوێنەوە بۆ ناو خانەکانی جەستە بۆ ئەوەی وەک وزە بەکاربهێنرێت .

کاتێک ئەمە ڕوودەدات جەستە دەستدەکات بە سووتاندنی چەوریی ماسولکەکان بۆ وزە، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی کێشی جەستە .

هەستکردن بە بێهێزی

زۆرێک لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی شەکرە زیاتر هەست بە ماندوێتی، بێهێزی دەکەن لە کەسانی ئاسایی.

بابەتی پێشتر

سەدام حوسێن بە تاوانی گەندەڵی دادگاییدەكرێت

بابەتی دواتر

یەكەم سەنتەری فێربوون و تاقیكردنەوەی زمانی چینی لە عێراق كرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share