بەڵگەنامەیەكی سەربازیی ئەمریكی: تەنێكی نامۆ لە فڕۆكەیەكی ئەتۆمی نزیكبووەتەوە

بەڵگەنامەیەكی سەربازیی ئەمریكی ئاشكرایدەكات كە تەنێكی نامۆی بۆشایی ئاسمان بەشێوەی گێچەڵئامێز (استفزازي) بە نزیك فڕۆكەیەكی هەڵگری ئەتۆم لە نزیك بنكەی سەرەكیی مووشەكی ئەمریكا فڕیوە، بەخێرایی نزیكەی 3900 میل (6400 كم) لە خولەكێكدا لە ساڵی 1968دا.

بەڵگەنامەكان، كە ڕۆژنامەی (سەن)ی بەریتانی بڵاویكردوونەتەوە، دەریدەخەن، تەنەكە جوڵە و نمایشی “بێوێنە”ی بەخێراییەكی باوەڕپێنەكراو ئەنجامداوە، تیمێكی ناو فڕۆكەی B52 بینیویەتی.

ڕۆژنامەكە پشتبەست بە بەڵگە و وتەی شایەتحاڵان دەڵێت، تەنە نامۆكە یەكەمجار لەلایەن تیمێكەوە لەسەر زەوی بینراوە- بەرلەوەی فڕۆكەوانان بیبینن، كە فەرمانی فڕینیان پێداوە بۆ كاری سنووردار لەلایەن جەنەڕاڵێكی سەر بە هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا.

ڕۆژنامەكە بڵاویكردەوە، “بەڵگەنامەكان ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن كە تەنەكە بەخێراییەكی سەروو خێرایی هەر فڕۆكەیەكی تائێستا ناسراو جوڵاوە، لە ڕاداری فڕۆكەدا بەدیكراوە”.

هەندێك لە ئەندامانی تیمی فڕۆكەكە توانیویانە تەنەكە ببینن، ئەوان وەك “خۆرێكی بچوككراوە” و “تەنێكی گەورەی هاوشێوەی هێلكە” وێنایان كردووە كە “ڕەنگێكی سووری زەردهەڵگراوی وەك پۆڵای تواوە”ی هەبووە.

یەكێك لە فڕۆكەوانەكان تەنە نامۆكەی هاوشێوەی هێلكە و ڕەنگ سوور ناوبردووە كە پاشكۆیەكی زیوینی “هاوشێوەی باڵی فڕۆكە”ی هەبووە، كە لەسەروو فڕۆكەكەیان و خوارەوەیدا فڕیوە.

ڕۆبەرت ئۆكۆنۆر یەكێك لە یەكەمین شایەتحاڵەكان، كە كارمەندی هونەریی چاككردنەوە بووە لە هێزی ئاسمانیی ئەمریكی دەڵێت، تەنە نامۆكە هاوشێوەی یاریی مشك و پشیلەی لەگەڵ فڕۆكەكەدا كردووە، بەتایبەت بە نزیكبوونەوەیەكی زۆر و خێراییەكی زۆر بەجۆرێك تیمەكە هەستیانكردووە خەریكبووە بەریانبكەوێت.. بەڵام بەتەنها پاش دەركەوتنی، تەنەكە بەخێراییەكی زۆر ون بووە”.

وردەكاریی ڕووداوەكە لەڕێی ئەو بەڵگەنامانەوە ئاشكرابووە كە باری نهێنییان لەسەر هەڵگیراوە، سەرەڕای چاوپێكەوتن لەگەڵ شاهێدحاڵان و 14 كەسی تیمی فڕۆكەكە و سەربازانی سەر زەوی و ئەفسەرانی بنكەی مینۆت-ی ئاسمانی، وەك ئەوەی ڕۆژنامەكە دەیڵێت.

بابەتی پێشتر

دی یۆنگ یاخی بووە و سێ یانەی هەڵواسیوە

بابەتی دواتر

دەتەوێت كێشت دابەزێت ؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ دادگایی دەكرێت

دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا 37 تۆمەتی رووبەڕووكراوەتەوە و لەسەر ئەو تۆمەتانە دادگایی دەكرێت و لایەنگرانیشی لەبەردەم دادگاكەدا…
Total
0
Share