بارسا و سیتی و پاریس ئاڵوگۆڕە مێژووییەکە دەکەن؟

ڕۆژنامەنووس و شارەزایەکی ئیسپانی بواری گواستنەوەی یاریزانان، پێشبینی دەکات لە نێوان یانەکانی بەرشلۆنە، مانچستەر سیتی، پاریس سان جێرمان ئاڵوگۆڕێکی گەورە ڕووبدات.

جێرارد ڕۆمێرۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان بە “تویچ چانێل”ی ڕاگەیاندووە، “قورسە بەلامەوە پێشبینی بکەم بێرناردۆ سیلڤا پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە بکات و لە هەمان کاتدا فرینکی دی یۆنگ بەردەوام بێت.”

هەروەها دەڵێت، “ڕەنگە جموجۆڵێکی سیانی لە نێوان یانەکانی بەرشلۆنە، مانچستەر سیتی و پاریس سان جێرماندا ڕووبدات، دەتوانم بەم شێوەیە پۆلبەندییان بکەم، بێرناردۆ سیلڤا بۆ بارسا، فرینکی دی یۆنگ بۆ پاریس سان جێرمان و مارکۆ ڤێراتی بۆ مانچستەر سیتی، ئەوەی من باسی دەکەم شێتانەیە ئەگەر ڕووبدات، بەڵام دوای ئەوەی بۆم دەرکەوت ڤێراتی کێشەی لەگەڵ کریستۆف گالیتیێی ڕاهێنەری پاریس هەیە، گەیشتمە ئەو بۆچوونەی بابەتەکە مەحاڵ نییە.”

بابەتی پێشتر

دەتەوێت كێشت دابەزێت ؟

بابەتی دواتر

كێڵگە پەلەوەرییەكان كارگەكانی عەلەف بە هۆكاری زیان لە كەرتەكەیان ناودەبات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share