قوباد تاڵەبانی: بیمەی تەندروستی بەگەڕبخرێت و چاکسازی لە بواری دەرماندا بكرێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی ڕاسپارد بۆ داڕشتنی پلانێک بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی دابینکردنی دەرمان، وەزارەتیش بەگەڕخستنی کاری بیمەی تەندروستی خستەڕوو.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ وەزیری تەندروستی، قوباد تاڵەبانی وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کار لەسەر بەگەڕخستنی سیستەمی بیمەی تەندروستی بکەن لەپێناو باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە لە چاکسازی لە کەرتی تەندروستی و بواری دەرمان بەتایبەتی، وەزارەتی تەندروستیشی بۆ ئەو مەبەستە ڕاسپارد.

جێگری سەرۆکی حکومەت لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کار لەسەر بەگەڕخستنی بیمەی تەندروستی بکەن تا لەڕێگەیەوە خزمەتی زیاتری خەڵک بکرێت، هەروەها بواری دەرمان لەهەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا ڕێکبخرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گرنگە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share