ئامۆژگاریی دیكەی هەیە.. WHO بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆمیكرۆن لەگەڵ ڕاگرتنی گەشتە ‏ئاسمانییەكان نییە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامۆژگاری لەبارەی گەشتکردن بۆ ناوچە مەترسیدارەکانی بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات ئەو کەسانەی پێشتر تووشی کۆرۆنا نەبوون، ئەوانەی نەخۆشیی مەترسیداری دیکەیان هەیە و ئەوانەی تەمەنیان سەروو 60 ساڵە گەشتنەکەن بۆ ناوچەکانی بڵاوبوونەوەی چڕی ئۆمیکرۆن.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاندووە، “ڕاگرتن و قەدەغەی گشتیی گەشتکردن ناتوانێت ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بکات، بەڵکو قەدەغەی گشتی کەموکوڕی و تەنگژەی زیاتر بۆ ژیان و دۆخی وڵاتانی جیهان دروستدەکات”.

بەپێی ئەو ڕێنمایی و ئامۆژگارییانەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، ‏ئەوانەی هەموو دۆزەکانی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، ئەوانەی هیچ بەڵگەیەک نییە کە ‏تووشی ڤایرۆسی سارس-کۆڤ-2 بووبن و چاکبوونەتەوە، ئەو کەسانەی زیاتر مەترسیی ‏تووشبوونی توند بە کۆرۆنا و ئەگەری مردنیان لەسەرە، هەروەها ئەو کەسانەی نەخۆشیی ‏مەترسیداریان هەیە و ئەوانەشی تەمەنیان سەروو 60 ساڵە، گەشت نەکەن بۆ ئەو وڵاتانەی ‏ڤایرۆسی ئۆمیکرۆنیان بە فراوانی تێدا بڵاوبووەتەوە و بە مەترسیدار دادەنرێن.‏

قسەی تەندروستیی جیهانی لەبارەی كاریگەرنەبوونی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان ‏لەكاتێكدایە، نزیكەی 58 دەوڵەتی جیهان ڕێکارەکانی هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکانیان ‏ڕاگەیاندووە، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە گەیشتنی گۆراوی ئۆمیکرۆن بە وڵاتەکانیان.‏

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. 10 كەس بە كۆرۆنا مردن و تەندروستیی دۆخەكە بە مەترسیدار ناوزەد دەكات

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا-ی بڵاوكردەوە و لە ڕاگەیاندراوێكدا دۆخەكە بە “مەترسیدار” ناوزەد دەكات.…
زیاتر ببینە

له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى هه‌ولێر به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌نگى پیاوێك گۆڕدرا

له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی فێركاریی هه‌ولێر، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى ده‌گمه‌ن بۆ پیاوێك ‏ئه‌نجامدرا و ده‌نگى گۆڕدرا. ‏ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری فێركاریی هه‌ولێر،…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە 24 كاتژمێردا 912 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە

بەپێی ئامارێكی تەندروستیی سلێمانی لەماوەی 24 كاتژمێردا 912 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە و لەو ژمارەیە 278یان داخڵكراون. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share