بەپێی ئامارە تەندروستییەكان، هۆكاری یەكەمی مردن لە سلێمانی، ڕووداوی هاتوچۆیە، تەنها لە مانگی حەوتدا 27 كەس لە سلێمانی بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
تەندروستیی سلێمانی ئامارێكی بڵاوكردووەتەوە، له مانگی ڕابردوودا (1 تا 31ی تەمووز)، 76 ته‌رم ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراون و هۆكاری یەكەمی گیانلەدەستدانەكان ڕووداوی هاتوچۆ بوون.
بەپێی ئامارەكە، لەکۆى ئەو 76 تەرمە، 27 قوربانییان به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه زۆرترین ڕێژه‌ی مردنە، لەكاتێكدا 10 مردنیان به‌هۆی سووتانەوە بوون، هەروەها شه‌ش خنكان و پێنج كاره‌با و یه‌ك كه‌وتنه‌خواره‌وهی تێدابووە، 16 گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌هۆكاری جیاجیا بوون.
ئەو ئامارانەی بڵاوكراونەتەوە مردنی ئاسایی و هۆكارە تەندروستییەكان ناگرنەوە و تەنها ئەو حاڵەتانەن كە تەرمەكان براونەتە پزیشكی داد.