ڕاپەڕین.. سێ تۆمەتبار بە حەوت کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین  دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند، کە حەوت کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە و لەناو بوتڵی غازدا شاردوویانەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، تۆمەتبارەکان حەوت کیلۆگرام ماددەی جۆری (حەشیش)یان پێبووە، بەنیازبوون لە وڵاتی ئێرانەوە بیهێننە هەرێمی کوردستان.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو سێ تۆمەتبارە ماددە هۆشبەرەکەیان لەژێر بوتڵی غازدا شاردبووەوە.

هەروەها دوو تۆمەتباری دیکە لەلایەن بنکەی ئاسایشی هەڵشۆوە دەستگیرکران، کە 350 گرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵیان پێبووە، لەناو شاری قەڵادزێش تۆمەتبارێکی دەستگیرکرا کە 50 گرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵی پێبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامۆژگاریی سەرۆک مام جەلالە کە هەرچیمان لەدەستبێت بیکەین بۆ هەڵەبجە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە، منیش هێندەی هەڵەبجەییە سەربەرزەکان دڵخۆشم، چونکە گەیشتین…
زیاتر ببینە

پارێزەرانی چالاكوانانی بادینان دوایین تانە لە بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوە دەدەن

پارێزەرێکی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هەڵەی یاسایی لە بڕیاری پەسەندکردنی سزای زیندانیی سزادراوان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی…
Total
0
Share