بەرشلۆنە بە “بەرزکردنەوەی چوارەم” بیانووی لالیگا دەبڕێت

یانەی بەرشلۆنە بڕیاریدا بەرزکردنەوەی دارایی چوارەم کارا بکات، بەو هۆیەوە دەتوانن سەرجەم یاریزانە نوێیەکان لە لیستی 2022/2023دا ناونووس بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی “ڕادیۆ کادینا سێر”، خوان لاپۆرتا و هاوکارانی بڕیاریانداوە بەرزکردنەوەی دارایی چوارەم کارا بکەن، بەو هۆیەوە بڕی 100 ملیۆن بەرامبەر مافی ستودیۆکانی یانە بۆ ماوەی 10 ساڵ بەدەستدەهێنن.

بە کاراکردنی ئەم گرێبەستە داراییە، بارسا خۆی لە قەیرانی ناونووسکردنی یاریزانە نوێیەکانی دەرباز دەکات و بەر لە دەستپێکی وەرزی نوێ، لیڤاندۆڤسکی و ڕافینیا و یاریزانانی دیکە ئامادەی چالاکییەکان دەبن.

لەلایەکی دیکەوە خوان لاپۆرتا لەڕێگەی یاساوە دەیەوێت دۆسییەی نوێکردنەوەی بۆندی چوار تا پێنج یاریزانی یانەکەی یەکلایی بکاتەوە، ئەگەر سەرکەوتووبێت، دەتوانێت مووچەکان کەم بکاتەوە و ئۆکسجین بۆ جەستەی “بلاوگرانا” بگەڕێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) زڵاتانی گۆڵکار ناپۆلی کوتا به‌زه‌ویدا و میلانی گه‌ڕانده‌وه‌ لوتکه‌ی کالچیۆ 

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا، یانه‌ی میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر ناپۆلی تۆمارکرد.…
Total
0
Share