بەڕێوەبەری تەندروستیی كەركوك زمانی كوردی قەدەغەدەكات

بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی كە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون، تەندروستیی كەركوك زمانی كوردیی لەسەر بەشێك لە نووسراوەكانی لابردووە.

پێشتر نووسراوە كارگێڕییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی كەركوك بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی دەنووسران، بەڵام بەپێی بڕیارێك كە كۆتایی مانگی تەمموزی ڕابردوو دەرچوێندراوە و واژووی د. سەباح نامیق عەلی بەڕێوەبەری بەشی تەندروستیی گشتیی لەسەرە، زمانی كوردی لەسەر نووسراوەكان لابراوە و تەنها بە زمانی عەرەبی دەنووسرێن.

بەشی تەندروستیی گشتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی كەركوكە، یەكێك لە ئەركەكانی پێدانی مۆڵەتی تەندروستییە بە شوێنە خزمەتگوزارییەكان. بەپێی ئەو نووسراوانەی لە خوارەوە وێنەكانیان دانراون، زمانی كوردی لەسەر نووسراوەكانی پێدانی مۆڵەتی تەندروستی لابراوە.

سەرچاوەیەك لە تەندروستیی كەركوك بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دەركردنی ئەو نووسراوانەی كە زمانی كوردییان لەسەر لابراوە، لە دەسەڵاتی د. سەباح نامیق عەلی بەڕێوەبەری بەشی تەندروستیی گشتی-دایە و بە ڕەزامەندیی د. نەبیل حەمدی بوشناق بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی كەركوك كراوە.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، عەلی جەمیل زەنگەنە بەڕێوەبەری هۆبەی چاودێریی تەندروستیی یەك لە كەركوك ڕایگەیاند، “بەهۆی ئەوەی زمانی كوردیی لەسەر نییە، تا ئێستا كارم بە نووسراوە نوێیەكە نەكردووە”.

نووسراوی نوێ
نووسراوی پێشوو
بڕیاری نووسراوە نوێیەكە
بابەتی پێشتر

چواردەورەكەی مێسی، لاپۆرتا بەدرۆ دەخەنەوە

بابەتی دواتر

پلەکانی گەرما ئاستی پێوانەیی تۆماردەکەن.. عێراق بەهۆی گەرماوە ئیفلیج بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share