ئەمڕۆ تەندروستیی جیهانی دۆخی جیهان بۆ بەرزترین ئاستی لەناکاو بەرزدەکاتەوە

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی

دوای بڵاوبوونەوەی ژمارەیەکی زۆری تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون، کە ژمارەیان تا 20ی ئەم مانگە لە جیهاندا 15 هەزار و 300 تووشبوون، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەوڵەکانی بۆ تێگەیشتن لە تواناکانی جیهان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو نەخۆشییە چڕکردووەتەوە، چاوەڕێدەکرێت ئەمڕۆ بەرزترین ئاستی لەناکاوی تەندروستی لەلایەن سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە ڕابگەیەنرێت.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایدەگەیەنێت کە جیهان لە چ ئاستێکی ئامادەییدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لیژنەی شارەزایان و پسپۆڕانی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەمەبەستی ڕاگەیاندنی دۆخی لەناکاوی جیهانی بەهۆی نەخۆشییەکەوە کۆبوونەوە.

گیبریسوس ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، تا ئێستا نیگەرانن لە بەرزبوونەوەی زۆری ژمارەی تووشبووانی ئاوڵەی مەیموون، بەپێی وتەی سەرۆکی ڕێکخراوەکە ئەگەری زۆرە ئەمڕۆ بەرزترین ئاستی دۆخی لەناکاوی تەندروستی ڕابگەیەنێت بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی لیژنەی شارەزایان.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دەسەڵاتی تەندروستیی ئەمریکا (CDC)  بۆ یەکەمجار دوو حاڵەتی تووشبوونی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموونی لەناو منداڵاندا تۆمارکرد.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: بەنزینی 690 و 800 دیناریی سلێمانی شیاون

بابەتی دواتر

عێراق سكاڵای دژی توركیا لە ئەنجومەنی ئاسایش تۆماركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share