نیشانەیەك لە شەودا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە دەردەخات

خەڵك هەندێك لە نیشانەكانی شێرپەنجە دەزانن، بۆیە لەكاتی دەركەوتنی یەكێكیاندا دوودڵی و نیگەرانی دایاندەگرێت، بەڵام رەنگە گرنگی بەو نیشانەیە نەدەن كە لە شەودا روودەدات و پێدەچێت ئاماژەبێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.

شارەزایانی بواری تەندروستی روونیدەكەنەوە كە عارەقكردنەوەی شەوان لەنێو ئەو نیشانانەدایە كە ئاماژەیە بۆ تووشبوون بۆ یەكێك لە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە، كە وا پێویست دەكات پێشوەختە دیاریبكرێت بەهیوای باشبوون و باشتر وەڵامدانەوەی وەرگرتنی چارەسەر.

لیستی ئەو شێرپەنجانە هەریەك لە شێرپەنجەكانی خوێن، جگەر و ئێسك دەگرێتەوە.

زانراوە كە جەستەی مرۆڤ پەنا بۆ عارەقكردنەوە دەبات لەپێناو خۆ فێنككردنەوەدا. لە بەرامبەردا ئەو دەردراوە دەچێت ئاماژەبێت بۆ بوونی نەخۆشی لای مرۆڤ، وەك ئەوەی رۆژنامەی (سەن)ی بەریتانی ئاماژەی پێداوە.

توێژەرانی بواری تەندروستی لەئێستادا نازانن چی وا لە هەندێك لە جۆرەكانی شێرپەنجە دەكات ببێتەهۆی عارەقكردنەوە لە شەودا، بەڵام رەنگە بەهۆی هەوڵی جەستەوە بێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی گرێ دروستبووەكە.

هەروەها ئەگەریشی هەیە، بەپێی شارەزایان، عارەقكردنەوەكە بەهۆی روودانی گۆڕانكاریی هۆرمۆنەكانەوە بێت لە ئاكامی تووشبوون بە شێرپەنجەكەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا مەرج نییە هەر عارەقكردنەوەیەك لە شەودا، تەنانەت لە رۆژیشدا نیشانە و بەڵگەبێت بۆ تووشبوون بەو نەخۆشییە، بەڵكو دەشێت هۆكارەكەی كێشەی تەندروستیی دیكە نا مەترسیدار بێت، بۆیە پێویستە لەكاتی بەدیكردنی دۆخێكی لەو جۆرە پەنا بۆ پزیشك و پشكنینی ورد ببرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەی كۆرۆنا.. بایدن داوای زانیاری و چین-یش هۆشداری لە بەسیاسیكردنی دەدات

سەرۆكی ئەمریكا داوای لە دەستە هەواڵگرییەكانی وڵاتەكەی كرد ڕاپۆرتێك لەبارەی بنەڕەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادەبكەن، لەكاتێكدا دەنگۆی جۆراوجۆر لەبارەی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سعودیە: 25 حاجی بەهۆی گەرماوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون

وەزارەتی تەندروستیی سعودیە رایدەگەیەنێت، بەهۆی گەرمای بەتینەوە، 25 حاجی دۆخی تەندروستییان تێکچووە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. وەزارەتەکە لە…
Total
0
Share