زیاتر لە 1100 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

921 توشبوو چاكبوونەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 1100 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و 11 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ دووشەممە ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە كۆرۆنا بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لەو ماوەیەدا هەشت هەزار و 356 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە هەزار و 109 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، 921 توشبوو چاكبوونەتەوە و 11 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا گەیشتە 147 هەزار و 140 كەس، لەو ژمارەیە 123 هەزار و 750یان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 970 توشبووش گیانیان لەدەستداوە، وەك ئەوەی وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەکە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری قوربانییەکانی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە ماڵێکی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە، کە سەرجەمیان…
Total
0
Share