چواردەورەكەی مێسی، لاپۆرتا بەدرۆ دەخەنەوە

لاپۆرتا دەڵێت پەیوەندیمان باشە لەگەڵ مێسیدا و چواردەورەكەی مێسیش ئەو بابەتە بە ناڕاست دادەنێن.

چەند جارێكە لاپۆرتای سەرۆكی بەرشلۆنە لە چاوپێكەوتنەكانیدا باس لەوە دەكات كە ئەوان قەرزاری مێسین و دەیانەوێت ڕێزلێنانێكی باشی بۆ ئەنجام بدەن.

بە قسەكانی لاپۆرتا، ئیدارەی بەرشلۆنە دوای مۆندیال هەوڵ بۆ گەڕانەوەی مێسی دەدەن.

بەڵام چواردەورەكەی مێسی ئەو بابەتە بە درۆ دەخەنەوە و دوپاتی دەكەنەوە بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی لە نێوان لاپۆرتا و مێسیدا نەبووە.

باس لەوەشدەكەن كە مێسی دوای مۆندیال بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی دەدات بە مانەوە یاخود گەڕانەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share