خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە لە نوێترین چاوپێكەوتندا باسی لە چەند پرسێكی جیاوازكرد.
لاپۆرتا ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان پەیوەندیان باشە لەگەڵ مێسیدا و ڕەتیشیكردەوە بیانەوێت دی یۆنگ بفرۆشن.
باسی لە ڕۆیشتنی چەند یاریزانێك و كڕینی یاریزانێكی نوێ كرد.
پوختەی قسەكانی لاپۆرتا:
– مێسی یاریزانی پاریسە من نامەوێ هیچ شتێكی لەسەر بڵێم، پەیوەندیمان لەگەڵ ئەو و خێزانەكەی باشە.
– ئۆمتیتی و برایسوایت گرێبەستیان لەگەڵ ئێمە هەیە، بەڵام دەزانن كە ڕاهێنەر پشتیان پێ نابەستێت و باشترە بڕۆن.
– دەمانەوێت دڵخۆشی بۆ هاندەران بهێنین
– كارێكی باشمان كردووە و گرێبەستی گەورەمان كردووە، تیپێكی ڕكابەری باشمان دروستكردووە، بەڵام هێشتا كارەكانمان تەواو نەبووە، هەندێ یاریزانی تر دەڕۆن.
– گرێبەستێكی تر بەڕێوەیە
– دی یۆنگ یاریزانێكی گرنگەو دەمانەوێت لەگەڵمان بمێنێتەوە.
– دەمانەوێت پارێزگاری لە دی یۆنگ بكەین و ئەویش دەیەوێت بمێنێتەوە.