لیبرۆن جەیمس بەهۆی کۆرۆناوە دووردەخرێتەوە

ئەفسانەی باسکەی ئەمریکا، لیبرۆن جەیمس بەهۆی پڕۆتۆکۆلەکانی خۆپارێزی لە خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، نەیتوانی بەرامبەر ساکرامینتۆ کینگز بەشداریبکات.

تاوەکو ئێستا تیمی لۆس ئەنجلس لەیکەرز ئاشکراینەکردووە، هۆکاری دووخستنەوەی جەیمس بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە بووە، یاخود بەرکەوتەی کەسێکی تووشبووی ڤایرۆسەکەیە، بەڵام ئەوەی ئاشکرایە لەهەردوو بارەکەدا ڕایەڵەی یانە پیشوەرەکانی ئەمریکا پاڵپشت بە پڕۆتۆکۆلەکانی خۆپارێزی ڕێگەی یاریکردنی پێنادەن.

جەیمسی تەمەن 37 ساڵ مانگی ئەیلولی 2021 ئاشکرایکرد، ڤاکسینی دژەکۆرنای وەرگرتووە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک لەبارەی خۆکوتانی یاریزانانەوە ڕاوبۆچوونی خۆی ئاشکرانەکردووە.

لەم وەرزەدا “پادشا” کە خاوەنی چوار ناسناوی (NBA)یە، لەچەندین ڕووبەڕووبوونەوەدا دوورخراوەتەوە و بەشدارینەکردووە، هەر لەم هەفتەیەدا بەهۆی شەڕکردنی لەڕووبەڕووبوونەوەی دیترۆیت پیستۆز بۆ ماوەی یارییەک دوورخرایەوە و بەشێوەیەکی گشتی تەنها لە 11 یاریی ئەم وەرزەدا بەشداریکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

که‌ی بڕیارده‌دات؟ مێسی چه‌ند فاکته‌رێکی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ بارسا دیاریکردووه‌

لیۆ میسی ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، له‌ کۆتا ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڕیاڵ بیتیس ئاستێکی خه‌یاڵی پێشکه‌شکرد و توانا…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد

یانه‌ی ئارسیناڵ به‌رده‌وامه‌ له‌زنجیره‌ی بردنه‌وه‌کانی و له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 29ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی لیسته‌ر سیتی بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌…
Total
0
Share