(ڤیدیۆ) میلان یاری لوتکەی لە یوڤی بردەوە و گەڕایەوە پلەی سێیەم

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 35ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان لە یاری لوتکەدا بردنەوەی بەرامبەر یوڤانتۆس تۆمارکرد.

یانەی یوڤانتۆس لە یاریگای یوڤی ستادیەم میوانداری ئەی سی میلانی کرد، یاریی نێوانیان بە بردنەوەی لۆمپاردییەکان بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ڕۆسۆنێری لە خولەکەکانی 45 و 78 و 82 لەلایەن براهیم دیاز و ئانتی ڕیبیچ و فیکایۆ تومۆرییەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/4ex2d6

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، میلان بە کۆکردنەوەی 72 خاڵ لە پلەی پێنجەمەوە بۆ پلەی سێیەم بازیدا، لە بەرامبەردا یانەی خانمە پیرەکە بە 69 خاڵەوە لە پلەی چوارەمەوە بۆ پێنجەم دابەزی.

ئەنجامی ئەم ڕوبەڕووبوونەوە بەهێزە کاریگەری لەسەر پێگەی هەردوو یانەکە دروستکرد، بەوپێیەی میلان توانی لە بەدەستهێنانی پلەیەکی بەشدار لە خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو نزیکببێتەوە، لە بەرامبەردا کریستیانۆ و هاوەڵانی کەوتنە سنووری مەترسییەوە و ناچارن لە کۆتا ڕوبەڕووبوونەوەکانی کالچیۆ ململانێی یانەکانی ناپۆلی و لازیۆ بکەن.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەرانی کەربەلا بەشێک لە کونسوڵخانەی ئێرانیان سوتاند

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ چانسی گرتنەوەی لوتکەی لەدەستدا و لەگەڵ بارسا هاوتا بووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فیلێکس یانەی دڵخوازی دەستنیشانکردووە

بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیێگۆ سیمیۆنی، چاوەڕواندەکرێت جواو فیلێکسی پۆرتوگالی لە وادەی گواستنەوەکانی زستانەدا ئەتلەتیکۆ مەدرید بەجێبهێڵێت و…
Total
0
Share